به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چاره‌نووسی پوویا قووبادی به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام پاش هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندرووستی ده‌كه‌ن.
مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٢، پوویا قوبادی ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین و پاش ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت بۆ به‌ندی گشتی گوازرایه‌وه. ناوبراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٦ به‌ندكراوی سیاسی دیكه به ناوه‌كانی سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی، موجته‌با ته‌قه‌وی، بابه‌ك عه‌لیپور، وه‌حید به‌نی عامریان، عه‌لی دانشوه‌ركار و ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زێر له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری به تۆمه‌ته‌كانی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، “ته‌بلیغ دژی نیزام“، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی نیزام” و “تێكدانی ئه‌مواڵی گشتی” به ئێعدام مه‌حكووم كراون. پوویا قوبادی له ساڵی ٩٧ی هه‌تاویش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دوای یه‌ك ساڵ به‌ندكران، به تۆمه‌تی موحاره‌به به ده ساڵ زیندان سزا درابوو.