به پێی ڕاپۆرته‌كان، “پووریا ئه‌حمه‌دی” برازای “شادمان ئه‌حمه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی، شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دێولانه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ئه‌م لاوه ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له بنه‌ماڵه و دۆستانی گیانبه‌ختكراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.