به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چارنووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆرشی ژینان له شاری ئیزه، له زیندانی ئه‌هواز و ٨ به‌ندكراوی په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ئیزه به ناوی “ئیمان خدری” كه له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز ڕاگیراوه، تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له گرووپه‌كانی دژبه‌ری نیزام خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها چوار به‌ندكراوی په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران به ناوه‌كانی “میلاد ئارموون”، “نه‌وید نه‌جاڕان”،” مێهدی حسێنی” و “مێهدی ئیمانی” كه به موحاره‌به تۆمه‌تبار كراون، چاره‌نووسیان نادیاره و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. چوار به‌ندكراوی دیكه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده‌ش به ناوه‌كانی “حسێن نێعمه‌تی”، “عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی”، “ئه‌میرمحه‌ممه‌د خۆش ئێقباڵ” و “عه‌لیڕه‌زا بهمڕهزپورناك” به “ئێجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” تۆمه‌تبار كراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
