شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، ٨ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه له كاتی گه‌ڕانه‌وه له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له حه‌سه‌ن ئاوای سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ناسنامه‌ی ئه‌و ٨ چالاكه كرێكاری و مه‌ده‌نیه بریتیه له: “كه‌ماڵ كه‌ریمی” ، “شادمان عه‌بدی”، “عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی”، “سیروان مه‌حموودی”، “ئێقباڵ پێشكاری”، “هاجه‌ر سه‌عیدی”، “خه‌بات مه‌حموودی” و “حه‌بیبۆڵڵا كه‌ریمی”. به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان دادگای شاری سنه به بنه‌ماڵه‌كانیانی ڕاگه‌یاندبوو كه قه‌راری به‌ندكرانی كاتی و لێپرسینه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركردووه. شایانی باسه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ٨ چالاكه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعات كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردبۆوه سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو کە دووای ئازاد کران.
