وێڕای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئه‌بووبه‌كر مامزاده”، “ئه‌حمه‌د مامزاده”، “جه‌وانمه‌رد مام خوسره‌وه‌ی”، “سۆران قاسمی”، “جه‌لیل مه‌ولوودی”، “ڕزگار بابامیری”، “كاوه ساڵحی” و “پژمان سوڵتانی”، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌و ٨ شارۆمه‌نده پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و ٨ به‌ندكراوه له گرتووخانه‌ی شاری ورمێ دا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. “سۆران قاسمی” و “ئه‌حمه‌د مامزاده” چه‌ند حه‌فته له‌وه‌به‌ر توانیویانه چاوپێكه‌وتنێكی كورتیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌بێت به‌ڵام ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی دیكه هێشتا نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان په‌یوه‌ندی بگرن و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
