له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٤ هاووڵاتی دیكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “حه‌میده زارعی”، چوار لاوی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “وریا قه‌مه‌ری،”، “زانیار ئه‌مجه‌دی”، “ڕه‌زا فه‌هیم” و “ڕه‌سووڵ به‌همه‌نی”، چوار لاوی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوه‌كانی “جه‌لال عه‌له‌وی”، “جه‌ماڵ عه‌له‌وی”، “مه‌سعوود شههپه” و “كه‌یوان قاسم زاده”، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ كه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه به‌ناوی “سه‌عید ئهڵڵاوردی” خه‌ڵكی شیراز، لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی “سامان عه‌بدی”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی به‌ناوی “موعین میرزایی” و هاووڵاتیه‌كی به‌ساڵاچووی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به‌ناوی “ئیبراهیم پاكدڵ” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا ئه‌م كاته بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.