به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چاره‌نووسی ١٢ شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان وێڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانیان دا، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، ١٢ هاووڵاتی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به ناوه‌كانی “شه‌میم بههارزاده”، “مه‌ریه‌م په‌ره‌نده”، “به‌هار سوله‌یمانی”، “مینا ندایی”، “ڕۆزبه دانا”، “مه‌رجان به‌شتام”، “هۆدا سادقی”، سه‌ما عه‌مووشاهی”، “مه‌هشاد كه‌شانی”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا قۆتبی زاده”، “عێرفان میركازمی” و “ئه‌میر سالاری” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه كران. به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئه‌و ١٢ به‌ندكراوه بۆ زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئاباد، ده‌ستگرد و كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی ئیسفه‌هان گوازراونه‌ته‌وه و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.