کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی ١١ ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی مهاباد و سه‌رپولی زه‌هاو

ناڕوونی چاره‌نووسی ١١ ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی مهاباد و سه‌رپولی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ شارومه‌ندی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌ها و دوو برای خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ناسناوی ئه‌و ٩ هاووڵاتیه‌ی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو بریتیه‌ له‌: هێمن پاڵانی، پویا دلجوو، ئاریام ئه‌حمه‌دی، په‌یام ڕه‌نجبه‌ر، ئه‌یمه‌ن سه‌فایی، ئومید ساڵحی، یووسف ڕه‌نجبه‌ر و خالد كه‌مه‌ری. هه‌روه‌ها ناسناوی دوو برای خه‌ڵكی مهاباد كه‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌ز دا ڕفێندراون بریتیه‌ له‌: “ڕێبوار و ئه‌یووب ڕه‌سووڵی”. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ١١ هاووڵاتیه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.