ماوه‌ی دوو حه‌فته به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی وه‌هاب عه‌لیزاده شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئاوایی دووكانای سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ تێپه‌ڕێوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، وه‌هاب عه‌لیزاده له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و ته‌نیا له په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی تهلهفوونی دا به بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتووه كه بۆ زیندان گوازراوه‌ته‌وه.