به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی سێ مانگه چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “وریشه مورادی” ناسراو به “جوانا سنه” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
“وریشه مورادی” چالاكی مه‌ده‌نی و مافی ژنان، سێ مانگ له‌وه‌به‌ر له ده‌وروبه‌ری شاری سنه له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ڵمه‌تێكی تویته‌ری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ناچاركردنی به‌رپرسانی ڕژیم به وڵامدانه‌وه له ئاست چاره‌نووسی وریشه مورادی ده‌ستی پێكردووه و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم له بواری مافی مرۆڤ بوون.
