به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی هه‌شه‌مێزی سه‌ر به شاری سنه و دانیشتووای حه‌سه‌ن ئاوا به ناوی وریا بابایی، پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی وریا بابایی و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بابایی، چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زایه‌كانی شاری سنه‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.