کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شارستانی زه‌رقان

ناڕوونی چاره‌نووسی هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شارستانی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌سغه‌ر نیكوكار” هه‌نه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی زه‌رقانی سه‌ر به‌ پارێزگای فارس كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر به‌بیانووی ژه‌نینی موزیك له‌سه‌ر مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌سغه‌ر نیكوكار” هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا” به‌رده‌وام سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كردووه‌ و ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌سه‌ر مه‌زاری ژینا به‌ سازی تار موزیكی ژه‌نی و به‌و شێوه‌یه‌ ڕێزی له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ گرت. ناوبراو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زه‌رقان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.