“نوشین ڕه‌زایی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامێران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٦ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
