“عه‌بدوڵڵا گوڵستانی” هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو حه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه پێشووتر ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، دیسان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و هێزانه‌وه، ته‌ندروستی جه‌سته‌ی له ده‌ستدا و پاش ده‌رمانی له نه‌خۆشخانه، دیسان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كرایه‌وه.