“ڕوحوڵڵا كركی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ئه‌ندیمشك، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ بەسەر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه له پێیش چاوی منداڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كرا. ئه‌و به‌ندكراوه پاش لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شه‌یبانی ئه‌هواز كراوه و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.