“عه‌دنان ته‌وفێق” هاووڵاتی خه‌ڵكی باشووری كوردستان، سه‌ره‌ڕای تپه‌ڕبوونی زیاتر له ٣ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكرانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای ڕژیمه‌وه له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. شایانی باسه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه شارومه‌ندی عراقه و تا ئێستا له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی و ته‌نانه‌ت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
