“كاوه ڕه‌حیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٨٧ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه، هێشتا له سه‌رتاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ناچیت” سه‌ر به شارستانی بۆكان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگ له شوێنێكی نادیار ڕاده‌گیرا. ناوبراو پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری بۆكان، له لایه‌ن به‌رپرسان و ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.