“زانیار محه‌ممه‌دنژاد” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به دوو مانگ به سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یدا، هێشتا زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و هاووڵاتییه له به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆسەر ماڵه‌كه‌ی، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری كامیاران كراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٥١ ڕۆژ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و هاووڵاتییه‌دا و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی سەبارەت بە دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، هێشتا زیانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.