به پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌یوان ڕه‌سوولی ئازه‌ر” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١١ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه ئه‌و شارومه‌نده پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
