کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری پیرانشار

ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری 5

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له‌ ١٨ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیڕه‌ئوف فه‌ڕۆخیژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی شاری پیرانشار، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ هاوكات له‌گه‌ڵڕه‌حیم ڕه‌حمانیخه‌ڵكی گوندیزه‌نگیاویسه‌ر به‌ شاری پیرانشار، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كران. بنه‌ماڵه‌یڕه‌ئوف فه‌ڕۆخیبه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بوون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.