کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری هه‌رسین

ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری 4

ئێحسان ڕوسته‌میهاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری هه‌رسین، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٨٣ ڕۆژ له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ بڕیاریناسر حه‌لایر سه‌رته‌قیقازی لقی پێنجی دادسه‌رای ئێڤین، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ ده‌ستپێكی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ هۆی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان و ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، مانی له‌ خواردن گرتبوو و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی له‌ خراپیدایه‌.