کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی به‌ندكراو له‌ كامیاران

Untitled 48

“فه‌یزۆڵڵا شادی” شارومه‌ندی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵی خه‌ڵكی گوندی كه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ شاری كامیاران، ماوه‌ی زیاتر له‌ ٣٠ ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

فه‌یزۆڵڵا شادی، ڕۆژی ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣، له‌ هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و دووكانه‌كه‌ی پۆلۆمپ كرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ٣٦ ڕۆژی ڕابردوودا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ برایه‌كی فه‌یزۆڵڵا له‌ چالاكانی سیاسی ده‌یه‌ی شه‌ست بووه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كردووه‌.