به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی كامیاران و دانیشتووی سنه به ناوی “ئومید ئه‌سه‌دی” كه پێش ساڵیادی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“ئومید ئه‌سه‌دی” ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ و چوار ڕۆژ پێش ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندرا. ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و به‌دواداچوونی كه‌س و كاری تا به ئێستا بێ ئاكام بووه.