“ڕەسووڵ عوبەیدی”، هاووڵاتیی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خەڵکی شاری بانە کە لەلایەن هێزە ئهمنیهتیهكانهوه بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، “ڕەسووڵ عوبەیدی”، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “سویچی خواروو” ڕۆژی ١١ی گوڵانی ئهمساڵ پاش ئەوەی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانهوه دەستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژهیه كه هاوکات هێزەکانی ئیدارهی ئیتلاعات هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی دیکەی ئهو گونده بە ناوی “ئەحمەد غوڵامی” و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەریان کردووە.