به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی “دوکتور کەماڵ ڕۆحانی”، نووسەر و مامۆستای زانکۆی خەڵكی پیرانشار پاش ١٥ ڕۆژ به‌ندكران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
دكتۆر “كه‌ماڵ ڕۆحانی” ڕۆژی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو مامۆستای زانكۆی ورمێیه و به تازه‌یی كتێبێكی به ناوی “مێژووی سیاسی هاوچه‌رخی كوردستان” چاپ كردووه كه یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كانی كوردستان و ئێران بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراودا، ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل و هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیدا گرتووه.
