مینا به‌همه‌نی كه له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠٣وه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “هاوكاری له كوشتنی مه‌ئموورێكی هێزه ئینتزامییه‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر و له به‌ندیخانه‌ی سپیدار ئه‌هواز زیندانی كراوه، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
مینا به‌همه‌نی خزمی هادی به‌همه‌نی، قوتابی و كرێكاری ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی گیانبه‌ختكردوو له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ١٤٠٠ له خووزستانه. تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند پارێزه‌ر هه‌وڵیان داوه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌دنییه بكه‌ن، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕێگه‌ی نه‌داوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆخی ته‌ندرووستی مینا له زیندانی سپیدار ناجێگیره و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.