به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی مه‌سعوود محه‌ممه‌دی پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، مه‌سعوود محه‌ممه‌دی شارومه‌ندی زخه‌ڵكی گوندی “گوڵ”ی سه‌ر به شاری بۆكان، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.