ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، هاوسه‌ری هه‌میشه زیندوو “شیرین عه‌لیزاده” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی “مه‌ریه‌م فه‌رهه‌نگ” چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “محه‌ممه‌د وه‌زیری” هاوژینی “شیرین عه‌لیزاده” گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا”، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه. “شیرین عه‌لیزاده” له ڕێكه‌وتی ٣١ی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له جاده‌ی “تۆنێكابۆن- چالووس” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌ریه‌م فه‌رهه‌نگ” چالاكی مه‌دنی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان ڕۆژی ١٥ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.