به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی دۆرود، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٤ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چارونووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و منداڵه به ناوی “كورۆش خه‌یری” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه سه‌رەڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و منداڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
