وێڕای تێپه‌ڕبوونی سێ حه‌فته به‌ر سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی محه‌ممه‌د هووشمه‌ند له شاری مه‌ریوان، چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
سێ حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر محه‌ممه‌د هووشمه‌ند، چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش بووه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به میدیاكانیان وتووه كه محه‌ممه‌د له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆروملێ دایه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.