پاش ٩ مانگ به‌ندكران، چاره‌نووسی “محهممهدسهردار شاهمورادیان” له زیندانی سنه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“محهممهدسهردار شاهمورادیان” له ڕه‌وتی شوڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سنه له كاتی لێپرسینه‌وه‌دا، نینۆكی دوو قامكی پای ئه‌و به‌ندكراوه‌یان كێشاوه و ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه سه‌لمێنه‌ری تاوانباری “محهممهدسهردار” بێت به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌و لاوه‌یان ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملی دژبه خۆی كردووه.
