ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، كانوونی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگه‌یاند: “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” كه له ڕۆژی ٣١ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و ته‌نیا یه‌ك په‌یوه‌ندی كورتی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا هه‌بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” له سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”، به مه‌به‌ستی گوشار هێنان بۆ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان ئه‌نجام ده‌درێت. ناوبراو له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر میداڵیای كوڕه گیانبه‌ختكردووه‌كه‌ی دا گیرا، هه‌روه‌ها پارێزه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه‌ش به ناوی “ئه‌میرحسێن كوهكه‌ن” له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.