به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ٣٣ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مه‌ختار منبه‌ری” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی نییه‌ری سنه تێپه‌ڕ ده‌بێت و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه، هه‌روه‌ها سێ حه‌وتوو به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی “كاوه به‌همه‌نی” كارمه‌ندی زانكۆی ئازادی سنه تێپه‌ڕ ده‌بێت و چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “موختار منبه‌ری” له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه “موختار منبه‌ری” ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. هه‌روه‌ها “كاوه به‌همه‌نی” كارمه‌ندی به‌شی كارگێڕی زانكۆی ئازادی سنه كه ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری دا هه‌بووه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
