“فه‌ردین ڕه‌وشه‌نی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز كه یه‌ك حه‌فته له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز “فه‌ردین ڕه‌وشه‌نی”یان به بیانووی خواردنی مه‌شرووباتی ئه‌لكولی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌و گه‌نجه‌یان پاش به‌ندكران به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه و كاتێك باری ته‌ندرووستی تێك چووه، بۆ نه‌خۆشخانه گواستوویانه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه فه‌ردین پاڵه‌وانی وه‌رزشی ڕهزمیه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه.
