به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌فته به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ٦ قوتابی خه‌ڵكی شاری كامێران، هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیانە دیار نییه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان ئه‌م ٦ قوتابیه به ناوه‌كانی “كاوان سه‌بووری، ئه‌وراز زه‌مانی، بێهروز ڕه‌شیدی، سۆران موزه‌فه‌ری، په‌یام حسێنی و ئێحسان سه‌بووری“، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وپێش له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی شاری كامێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا ته‌نانه‌ت شوێنی ڕاگرتنیان دیار نییه. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌م شه‌ش قوتابیه سه‌ره‌ڕای سه‌ردانیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شاری سنه و كامێران، و‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه و هاوكات شورای هاوئاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ قوتابیانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، كۆتایی هێنان به گوشار بۆ سه‌ر منداڵان و قوتابیان و موعه‌لیمانی كوردستان و ئێران بوون.