چاره‌نووسی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت كه له ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، وێڕای دانانی وه‌سیقه بۆ ئازادی، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له ماوه‌ی ١٦ ڕۆژ به‌ندكرانی دا ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا هه‌بووه و ئێستا له‌لایه‌ن لقی چواری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ڕه‌شته‌وه له‌گه‌ڵ ئازادكردنی به وه‌سیقه دژایه‌تی ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌داوه هاوژینی ئه‌و چالاكه كرێكارییه چاوی پێ بكه‌وێت و شه‌ریفه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.