زیاتر له یه‌ك مانگه كه سامان کاکەمەمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە، لە دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سامان کاکەمەمی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ ڕاگوێزرا. سامان دەرچووی کارناسی باڵای کۆمەڵناسی لە زانکۆی تارانه و سه‌ره‌ڕای تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره، ماوه‌ی ٣٢ ڕۆژه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش و گیانی له مه‌ترسی دایه.