به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی یووسف قاڵ به‌دوای ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، یووسف قاڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی “سیامه‌ند و زانیار سه‌یدئه‌حمه‌دی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه له مانگی دیسامبه‌ری ٢٠٢٤ دا، ٧٠ شارومه‌ندی كورد له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.