کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی به‌ندكراو له‌ شاری سه‌قز

ناڕوونی چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی به‌ندكراو له‌ شاری سه‌قز 1

ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌ سه‌ر كاتی ڕفاندنی “بێهزاد دادخواه” هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز تێده‌په‌ڕێت و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری سه‌قز هێرشیان كرده‌ سه‌ر شوێنی كاری بێهزاد دادخواه‌ و ناوبراویان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.