به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی سێ چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به ناوكانی “نه‌رگس سه‌رداری” و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “مێهدی ئێعتماد سه‌عید”، هه‌روه‌ها “ئازاده چاووشیان” له گرتووخانه‌كانی ڕژیم دا ناڕوون و نادیاره.
“نه‌رگس سه‌رداری” ڕۆژی ٢٥ی پووشپه‌ڕ و هاوژینه‌كه‌ی “مێهدی ئێعتماد سه‌عید” ئه‌كته‌ر و شانۆكار پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا ته‌نیا چه‌ند جار په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فوونیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌دا هه‌بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئازاد چاووشیان” كارناسی باڵای كۆمپیوتر، مامۆستای ژه‌نینی پیانوو و چالاكی مافی ژنان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له ڕه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێنكی نادیار گوازرایه‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی كچه‌كه‌یانن و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.