سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “سامان پاشایی”، “هادی مەحموودی” و “ئاکۆ حەمیدی”، نزیک بە دوو حەفتە له‌وه‌به‌ر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و تاكوو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.
سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر لە ١٤ ڕۆژ بەسەر كاتی دەسبەسەرکردنی “هادی مەحموودی” و “ئاکۆ حەمیدی”، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. هه‌روه‌ها “سامان پاشایی” پاڵه‌وانی جهانی زۆرانبازی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له تاران گوازراوه‌ته‌وه. “سه‌ردار پاشایی” برای “سامان” له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند: پێشتر هێزه‌كانی ڕژیم دایك و باوكمیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو و خۆشحاڵم كه له ژیان دا نه‌ماون تا له ده‌ست حكوومه‌تێكی ترسنۆك تاڵی بچێژن.
