به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی، چاره‌نووسی سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “كارزان ئاسم” خه‌ڵكی مهاباد، “حسێن ئیبراهیمی” خه‌ڵكی كامیاران و “شه‌عبان مۆریدی” خه‌ڵكی جوانڕۆ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٢٤ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی “كارزان ئاسم” و “حسێن ئیبراهیمی“دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو و هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌وره‌ها “شه‌عبان موریدی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری جوانڕۆ، ماوه‌ی ١١١ ڕۆژه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.