ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له چیاكانی ڕه‌ندۆڵه‌ی شنۆ به‌دوای سێ شاخوانی ونبوودا گه‌ڕان و توانیان ته‌نیا كه‌لووپه‌له‌كانیان بدۆزنه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار، پێنج ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی كاویانی نه‌غده به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چیای ڕه‌ندۆڵه‌ی شاری شنۆ به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام به‌هۆی ڕنۆی به‌فر بێسه‌روشوێن بوون. تا دره‌نگانی شه‌و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و خه‌ڵكی ناوچه‌كه توانیان دوو كه‌س به ناوه‌كانی مۆبین جسمی” و “سه‌لام به‌همه‌نیار” بدۆزنه‌وه، به‌ڵام پاش دوو ڕۆژ هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی “ڕه‌زا كایێش”، “موحسین عه‌زیزی” و “محه‌ممه‌د ڕوویان” له‌به‌رده‌ستدا نییه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی شه‌ممه سێ شاخه‌وانی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری مشكین شار ون بوون و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.