به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی “سه‌یاد ده‌روێشی” برای هه‌میشه زیندوو “فه‌رجاد ده‌روێشی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌زڵوه‌ری ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌كانی ورمێ “سه‌یاد ده‌روێشی”یان له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گواسته‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری بێبه‌ش كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه.