چاره‌نووسی “سه‌یاد ده‌رویشی ” برای هه‌میشه زیندوو “فه‌رجاد ده‌رویشی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌یاد ده‌رویشی” سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌وڵوه‌ری ١٤٠٢، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١، “فه‌رجاد ده‌رویشی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “بالوو”ی ورمێ، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت گیانی به‌ختكرد.
