به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی خوێندكارێكی زانكۆی پزیشكی سنه به ناوی “سه‌حه‌ر ساڵحیان” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نێگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
“سه‌حه‌ر ساڵحیان”، چالاكی خوێندكاری كۆلێژی په‌ره‌ستاری له زانكۆی پزیشكی سنه، ڕۆژی شه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری سه‌قز به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه. شایانی باسه كه هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه ڕوون نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام بووه.