کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی “ستایش ئه‌میری” قوتابی به‌ندكراو له‌ شیراز

ناڕوونی چاره‌نووسی ستایش ئه‌میری قوتابی به‌ندكراو له‌ شیراز 1

“ستایش ئه‌میری” قوتابی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ژاراوی كردنی قوتابیان” له‌ شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باوكی “ستایش ئه‌میری” به‌ ناوی “ئیبراهیم ئه‌میری”یش كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هێشتا له‌ به‌ندیخانه دایه‌ و ئازاد نه‌كراوه‌. دوو قوتابی دیكه به‌ناوه‌كانی “عێرفانه هونه‌ر” و “ستایش دارووغه”‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژاراویكردنی قوتابیان هاوكات له‌گه‌ڵ “ستایش ئه‌میری” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ و له‌ زیندان ئازاد كراون.