به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی ملیكا خالقی و فه‌رشید موحسنی پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانه‌كانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج و ئێڤین به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٣٠ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، ملیكا خالقی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كه‌چوویی ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی نیزام” تۆمه‌تبار و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، فه‌رشید موحسنی، فیلمنامه‌نووس و به‌ندكراوی پێشووی شۆڕشی ژینا بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” تۆمه‌تبار كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
