به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ژینا موده‌ڕس گورجی” ڕۆژنامه‌وان و چالاكی بواری ژنان و خه‌ڵكی سنه و “كه‌ماڵ لوتفی” باوكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ڕه‌زا لوتفی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ژینا موده‌ڕس گورجی” سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر كتێب فرۆشیه‌كه‌ی به لێدان و ئازاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی سنه كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “كه‌ماڵ لوتفی” باوكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ڕه‌زا لوتفی” كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو بۆ زیندانی كامیاران گوازراوه‌ته‌وه به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو كاتێك بنه‌ماڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی سه‌ردانی زیندانی كامیاران ده‌كه‌ن، به‌رپرسان ده‌ڵێن كه ناوبراو بۆ زیندانی قوروه و له‌وێشه‌وه بۆ زیندانی سنه گوازراوه‌ته‌وه.