به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شنۆ محه‌ممه‌دی و هاوژینه‌كه‌ی ئاریوان شاكری، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ناوبراوان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پاش هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له شارۆچكه‌ی حاجی ئاوای سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. شایانی باسه ئه‌و دوو چالاكوانه به بیانووی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان زانیاریێک له سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و دوو به‌ندكراوه لەبەردەست نیە.